لە کاتێکدا کە تەنها مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی ساڵی ١٤٠٤، هێشتا ڕێژەی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی داهاتوو ڕانەگەیەنراوە. وەک هەموو ساڵێک، لە چەند مانگ و هەفتەی ڕابردووەوە، گومان و مشتومڕ لە نێوان ئەندامانی بەناو شۆڕای باڵای کار، دەستی پێکردووە. بە ڕواڵەت لەم شۆڕایەدا لایەنە چاوچنۆکەکانی دەوڵەت و خاوەنکارە تایبەتەکان کە ناوی […]

«شێرکۆ تابناک»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی شاری بۆکان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «شێرکۆ تابناک» زیندانی سیاسی پێشوو و هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگهێشتکرانی بۆ جێبەجێکردن و تێپەراندنی سزای ٤ مانگ زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ […]

«بەفرین مەعروفی»، خەڵکی شاری بۆکان، پاش ١٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «بەفرین مەعروفی»، هاوڵاتی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، پاش ٢٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە، بەشێوەیەکی کاتی و تا […]

لە هەفتەی ڕابردوودا، چالاکییە ناڕەزایەتییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکوتگەرەکان، بەربڵاو و بەردەوام بووە. ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕێبەندان، ژمارەیەک خوێندکار لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی خوێندکارێک بە ناوی ئەمیر محەممەد خالقی، لە ناوەوە و دەرەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی تاران کۆبوونەوە و لەگەڵ هێزەکانی حەراسەت و مەئموورانی لیباس شەخسی تێکهەڵچوون. ئەوان دروشمیان دەدا ” […]

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەیە. کۆمەڵە کە لە ئێستادا ٤٦مین ساڵی دەستپێکی چالاکیی ئاشکرای جێژن دەگرێت، ٥٥ ساڵ لەمەوبەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨دا و لە جەرگەی بارودۆخێکی کۆمەڵایەتی ڕوو لە ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگای ئێراندا، لەلایەن ژمارەیەک خەباتکاری شۆڕشگێڕەوە کە زۆربەیان لە زانکۆکانی ئێران دەیانخوێند دامەزرا. کۆمەڵە لە باروودۆخێکدا پێکهات کە […]

«قادر خەرمانفەر» و «جەلال سەدەفی»، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد گواستراونەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، قادر خەرمانفەر و جەلال سەدەفی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری مهاباد، پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بۆ […]

بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی «ئومید فەقەحسێن زادە» تا ئێستا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئومید فەقەحسێن زادە» هاوڵاتی خەڵکی گوندی «قومقەڵا»ی سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر […]

«پەیمان ئیسماعیل پوور»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پوور، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «حاجی لەک»ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی […]

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی «جەلیل محەممەدی»، لە چالاکانی خۆشناو و ناسراوی کرێکاری، تا ئێستا هەر دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. نەبوونی زانیاری لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانییەکانی بنەماڵەی ناوبراوی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، جەلیل محەممەدی، لە چالاکانی خۆشناو و […]

پارێزەرانی «شەریفە محەممەدی»، چالاکی کرێکاری و ئەندامی پێشووی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، هەواڵی دەرچوونی دووبارەی سزای لەسێدارەدان بۆ پارێزراوەکەیان ڕایانگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، محەممەد ڕەزا نەزری نژاد و محەممەد ڕەزا سەروەری، پارێزەرانی شەریفە محەممەدی، هەواڵی دەرچوونی دووبارەی سزای لەسێدارەدان دژی ئەم ئەندامەی پێشووی […]