هێزە سەربازییەکانی ڕژیم چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان لە هێڵی سنووری «میشیا وعلیا» کوشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری سەقز چەندین ئەسپی کاسبکارانی خەڵکی شاری سەقزیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و کوشتیان.شایانی باسە ئەم ئاژەڵە باربەرانە تەنیا سەرمایەی کاسبکارانی هێڵی […]

“کەماڵ لوتفی”، باوکی “ڕەزا لوتفی” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ناوبراو، بۆتەهۆی زیاتربوونی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای […]

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، پێنج کۆڵبەریان دەستبەسەر و لێدان و ئەشکەنجەداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، پێنج کۆڵبەریان کە دووانیان بەبێ بار لە کاتی گەڕانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون، دەستبەسەر و لێدان و […]

دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قەڵاڕەش» سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٨ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم دوو هاووڵاتیە «زانکۆ ئێران زادە» ٣٢ ساڵ تەمەن و «عومەر شەریف […]

دوو هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی کەیوان ڕەحیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و میدیایی خەڵکی سەقز تێدەپەڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی ناوبراو بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە دەستبەسەرکرانی، کەیوان ڕەحیمی چالاکی کۆمەڵایەتی و میدیایی خەڵکی سەقز و هەوڵەکانی بنەماڵەی بۆ زانینی دۆخی […]

“محەممەد موحەمەدی” کۆڵبەری برینداری خەڵکی “شوشمێ”ی سەربە شاری پاوە بەهۆی بێتوانایی لە پێدانی تێچووی نەخۆشخانە، ئەگەری لەکارکەوتنی هەمیشەیی جەستەی هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، محەمەد موحەممەدی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “شوشمێ”ی سەربە شاری پاوە لە ئێوارەی دووشەممە ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، لەگەڵ چەند کۆڵبەری دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی […]

خوێندکارانی دژە ئاپارتاید و چەندین یەکێتی کرێکاری و ژمارەیەک لە جەماوەری دژە جینۆساید، بە قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی بزووتنەوەی “دامەزراندنی کەمپی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی غەززە” وەڵامی وەحشیگەرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و پۆلیسی ئەو وڵاتەیان لە دژی خوێندکارانی خەباتکار داوەتەوە. ئێستا ١٥٠ زانکۆ لە ئەمریکا و لانیکەم ٤٠ زانکۆ لە ئوروپا، چەندین زانکۆ […]

“سابیر ئیبراهیمی” بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن و بەشێوەی کاتی و تا کاتی کۆتایهاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، سابیر ئیبراهیمی هاووڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی «ئەلکاوێ»ی سەربە شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیار تمەن بە شێوەی کاتی […]

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، لوقمان حاجی خۆش، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندارە و خەڵکی گوندی «کۆنە قەڵا»ی سەربە شاری شنۆ، ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە […]

سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قوزلوی ئافشار»ی سەربە شاری سائیین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قوزلوی ئافشار» بە ناوەکانی «سالار بەیگی، عەلی شیری و ناسر مورادی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سائیین قەڵا دەستبەسەر و […]