سنە؛ شیرکۆ مێنبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

شیرکۆ مێنبەری خەڵکی شاری سنە تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، شیرکۆ مێنبەری تەمەن ٣٤ ساڵ، خەڵکی گوندی نییەر لە شاری سنە، پاش زیاتر لە سێ حەوتوو دەستبەسەری، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی سنە تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی ئازاد کرا. پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە پارێزەر بکەوێت.
ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵەیان لە ماڵی خۆیدا بە بێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان گواستەوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ ئازادی چالاکی کرێکاری ئیقبال پیشکاری

پ ژوئن 15 , 2023
ئیقبال پیشکاری چالاکی کرێکاری دوای نزیکەی مانگێک لە کاتی دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی لە زیندان ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ۲۴ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٢، ئیقباڵ پیشکاری چالاکی کرێکاری پاش یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە […]

You May Like