ئەسعەد فیرووزبەخت، کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. […]
حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد […]
یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی […]
جەبار زارعی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری قەندیل دەستڕێژی گوللەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خەزەڵوەر، لە ئاستی جیهاندا ساڵڕۆژی شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبەر و لە ئێرانیش ڕۆژی پەرستارە. پەرستاران لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە گەڕێکی نوێی مانگرتن و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە چەند شارێک دەست پێکردووە. ئەوان وێڕای خستنەڕووی ویست و داواکارییەکانی خۆیان، لەسەر پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ، یەکگرتوویی سەراسەریی پەرستاران و گەیشتن بە داواکارییەکانیان جەختیان […]
ماردین شوکری، کۆڵبەری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ماردین شوکری، […]
ئابووری سەرمایەداریی ئێران لە ژێر ڕێنمایی و ڕێبەرایەتیی حکوومەتی ئیسلامیدا کەوتۆتە بنبەستێکی تەواوەوە. بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و ناسەقامگیری سیاسییەوە، سەرمایەگوزاریی دەرەکی گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی. سەرمایە ناوخۆییەکان بەهۆی وەستانی بازاڕ و گرانیی تێچووی بەرهەمهێنان و نادڵنیایی لە داهاتوو و هتد، بە شێوەیەکی سەرەکی ڕوویان لە بوارەکانی بازرگانی کردووە. ئەو کارگە […]
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خهزهڵوهر لە زانکۆی سەنعەتی شەریف، بە بۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارە کۆنەپەرستەکانی پەیڕەوی خەتی ئیمامەوە، وتارێکی پێشکەش کرد. سەرجەم قسەکانی ئەو سپاییە وەک هەمیشە بریتی بوو لە شێواندن و چەواشەکردنی ڕاستییەکان. ناوبراو […]
دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ، هەریەکەیان سزای ١٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی “باب خالیدئاوا”، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی خەڵکی گوندی “کانی سوورەک”ی شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی […]
میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، ٢ هاوڵاتی دەستگیرکراو پاش لێپرسینەوە لێیان لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بۆ گرتووخانەی ئەم شارە گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، میلاد ناسری و ئاکام ئەمینی، دوو هاوڵاتی دەستگیرکراوی شاری بۆکان پاش لێپرسینەوە لەگەڵیاندا لە دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بۆ گرتووخانەی بۆکان گواسترانەوە. ئاکام ئەمینی، لە ٣ی […]