بەهۆی هێرشی کەسانی چەکداری نەناسراو بۆ ٢ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە تەفتانی بەلوچستان، لانیکەم ١٠ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە سەرچاوەی ناوخۆیی، ئەمڕۆ شەمە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ کەسانی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردەسەر ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ڕژیم لە چوونە ژوورەوەی شاخی گەوهەر سەربە شاری تەفتان لە […]

خوێندکارانی تازە وەرگیراوی زانکۆی ئازاد لە بوارەکانی پزیشکی و پزیشکی ددان و دەرمانسازیی، بەرامبەر بە زیاتر لە سێ هێندە زیادکردنی کرێی خوێندن بۆ ئەو بوارانە، ناڕەزایەتییان دەربڕی. بە گوێرە هەواڵنێری ڕۆژنامەی هەم مەیهەن، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەرەوە لەبەردەم مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی دەستی پێکرد، دواتر ناڕازیان چوونە بەردەم شۆڕای […]

ئەو پێنج کاسبکارە کوردەی کە لە بەرزاییە سنوورییەکانی دەرگامێشی شنۆ لە بەفروبۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ناوچەکە، ڕزگاریان بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەو کاسبکارانەی لە بەرزاییەکانی دەرگامێشی شاری شنۆ لە بەفر و بۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی هەیڤی سوور […]

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز ماوەی سزاکەی بەسەر دەبات بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ […]

بەهۆی بەفر و ڕەشەبای سەختەوە لە سنووری شنۆ، لانیکەم ٤ کاسبکاری کورد بێسەروشوێن بوون و تا ئێستا لە چارەنووسی ئەوان هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەمە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بەهۆی بارینی بەفر و بۆرانەوە لە سنووری شنۆ و بەرزاییەکانی کێلەشین، لانیکەم ٤ کاسبکاری کورد کە لەم سنوورە […]

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری شاری سەقز کە لە گرتووخانەی ناوەندی سەقز ماوەی سزاکەی بەسەر دەبات بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ […]

بەهۆی بۆسەدانان و تەقەی هێزەکانی ڕژیم بە ئاڕاستەی کۆڵبەران لە شاری سەردەشت، کۆڵبەرێک کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت تەقەیان بە ئاڕاستەی کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک با ناسنامەی ئیبراهیم ئەحمەدنەژاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری مهاباد کوژرا. تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە بۆ ساردخانەی […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٣ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی هارون سەلیمی، هاوڵاتی شاری سنە هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هارون سەلیمی، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی شیان لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزەکانی […]

بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەموو ساڵێک لە ٢٤ بۆ ٣٠ی ئۆکتۆبەر وەک هەفتەی جیهانی داماڵینی چەک، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم سەبارەت بە زیانەکانی شەڕ بەڕێوەدەچن. ئەم هەفتەیە، ساڵی ١٩٧٨ لە کۆبوونەوەی تایبەت بە داماڵینی چەک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاریکرا. ئامانجی سەرەتایی پێنج ئەندامی سەرەکی ئەنجوومەنی ئاسایش کە خۆیان خاوەنی جبەخانەی […]

سزای بەندکردنی کامیار فکور، چالاکی کرێکاری بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندانی ئێڤین بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی کامیار فکور بۆ ڕای باز گۆڕا. مازیار فکور، برای کامیار فکور لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم چالاکەی کرێکاری دوێنێ لە زیندانی ئێڤین ئازادکراوە. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی […]