بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ

میلاد محەممەدی ڕاد، کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگرژاڵی- بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان بە ناسنامەی “میلاد محەممەدی ڕاد” بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوو .
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ناوبراو ئێسکی دەستی ئازاری پێگێشتووە و هەروەها تووشی پچڕانی یەکێک له شا ڕەگەکانی دەستی بووە و بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەک له شاری بۆکان گواستراوەتەوە. دەوترێت باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە نالەبارە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە + ڤیدیۆ

ی نوامبر 26 , 2023
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی ڕاوەدوونان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسود بە سەختی بریندار بوون. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەهۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود، دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری جەوانڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخەوە بە سەختی بریندار بوون.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی […]

You May Like