“سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “سامان میرزایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتیەیان لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی سەرهۆیەی […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
حیکمەت ئەمیری، هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٤٢ مانگ زیندانیکردن مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی حوکمێک لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی دێولان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕۆستەمی ئەحقەر، بڕیاردرا و لە سەرەتای گەلاوێژی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی ڕژیم و […]
لە ڕووداوێکی هەژێنەردا، ٣ منداڵی کرێکار لە شاری مەریوان بە شێوەی قێزەون لەلایەن خاوەنکارەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم منداڵانە لە کارگەیەکی بەرگدروو سەرقاڵی کارکردن بوون، چەند بەشێکی جەستەیان بە ئوتوی گەرم لەلایەن خاوەنکارەوە ئەشکەنجەدرا و سووتێنراوە. نەهرۆ خالیدی ١٢ ساڵ تەمەن، ڕێبین قادری و مانی دانش، […]
“ڕەزا ڕەسایی” دەستبەسەرکراوی ناڕازی لە ماوەی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری سەحنەی کرماشان، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارەدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕەزا ڕەسایی” دەستبەسەرکراوی ناڕازی لە ماوەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ١٤٠١ لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارەدرا.بە گوتەی فاتمە حەیدەری، لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز […]
“ئیدریس مورادی” چالاک و زیندانیکراوی پێشووی سیاسی و خەڵکی ڕوانسەر پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیدریس مورادی” ٤٠ ساڵ تەمەن، چالاکی سیاسی و لە زیندانیانی پێشووی سیاسی خەڵکی ڕوانسەر، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشتکرا، دەستبەسەرکرا و بۆ […]
ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ […]
ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە نەغەدە، ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نەغەدە، بە […]
ئەحمەد حەسەن زادە، باوکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا و کچی ناوبراو “سۆڵماز حەسەن زادە” بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئەحمەد حەسەن زادە” بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و “سۆڵماز حەسەن […]
ناوەندی یاسایی ڕژیم بۆ ئازادی “ئەحمەد حەسەن زادە” داوای بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی کردووە و “سۆڵماز حەسەن زادە” خوشکی گیانبەختکردوو “محەمەد حەسەن زادە” کە ڕۆژی سێشەمە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرابوو، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “سۆڵماز حەسەن زادە” لە بنەماڵەی […]
“سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ لە کاتی دەستبەسەرکران، هێشتا بەبێ چارەنووسی لە زیندانی نەغەدە بەسەر دەبەن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقە” ٢ هاووڵاتی شاری پیرانشار بە تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢ مانگ هێشتا دەستبەسەرن.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتیانە […]