فەرهاد مینبەری، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد مینبەری، هاوڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی «نییەر» و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم […]

ئیسماعیل سلێمانی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ سزای زیندانیکردنی دە مانگ بۆ لقی یەکی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی پیرانشار بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئیسماعیل سلێمانی، سزای زیندانیکردنی بانگهێشت کرا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە بۆ سزای زیندانیکردنی دە مانگ بۆ لقی یەکی جێبەجێکردنی دادگای گشتی […]

“ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی”، دوو گەنجی دانیشتووی شاری مهاباد بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی، دوو گەنجی تەمەن ١٧ ساڵی دانیشتووی شاری مهاباد، بەدانانی بارمتە لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازادکران.ئەم […]

فەرید بایدەست، هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرید بایدەست، هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنەوە بە ٢٠ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” […]

ماوەی سزای جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار کۆتایی پێ هات. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ماوەی سزای جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری پیرانشار کە بۆ سنووردارکردنی هاتوچۆ و چاودێریکردنی لە ڕێی پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە گۆڕابوو، کۆتایی هات.لە جۆزەردانی ١٤٠٣ سزای ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ […]

هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، بێهزاد براخاسی هاوڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەر […]

سروە شیری و پەیمان شیری، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی بەسەربردنی سزاکەیان بۆ گرتووخانەکانی ورمێ و بۆکان گواسترانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای ئەم دوو چالاکە مەدەنییەی کورد کە لە خەزەڵوەری ١٤٠٣ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە هەردووکیان ڕاگەیەندرابوو ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ جێبەجێکرا. سروە […]

محەمەد ئەمینیفەر ناسراو بە جۆخور، هاوڵاتی دانیشتووی نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ٢٩ مانگ زیندانی سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک کە لەمدواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی دەرکراوە، محەممەد ئەمینیفەر، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی دژبەری ڕژیم»، بە […]

هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، هاوڵاتییانی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی بۆکان ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە گرتووخانە ئازاد کران. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم هاوڵاتییانە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتووخانەی […]

بەهمەن نادری، هاوڵاتی دانیشتووی کرماشان لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشانەوە بە شەش مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ بە پێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە ئەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، بەهمەن نادری، بە تۆمەتی سووکایەتی بە بەرپرسانی فەرمی و […]