بانە؛برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز وبانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی برینداربوون.

بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛شەممە٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢،دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی مۆحەممەد وەیسی خەڵکی سەقز و زاهیر(ناسناو نادیار)خەڵکی بۆکان بەتەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوون.
بە پێێ ئەو ڕاپۆرتە،کۆڵبەرەکان بۆ چارەسەری برینەکانیان ڕاگوێزی ناوەندە دەرمانیەکان کراون کە وتراوە (زاهیر)کە بەسەختی برینداربوە ، نەشتەرگەری بۆ کراوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.


کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزەکانی ڕژیم

چ نوامبر 29 , 2023
ڕۆژی سێشەممە٦ی سەرماوەزی١٤٠٢،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆڵبەرنیوز،کاتژمێر٧ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە،کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناسناوی ئاروین ڕەشیدی١٩ساڵ تەمەن،لەسنووری هەنگەژاڵی بانە و بەتەقەی هێزەکانی سەر سنوور برینداربوو.شایانی باسە ئەو کۆڵبەرە بۆچارەسەری برینەکانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفای سەقز و تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە […]

You May Like