محەممەد ڕەزا قەیتەرانی، هاوڵاتی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی مهاباد، دەستگیر کرا و بۆ بەسەربردنی سزای ٦ مانگ بەندکردن بۆ گرتووخانەی شاری مهاباد گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ محەممەد ڕەزا قەیتەرانی، هاوڵاتی ٢٢ ساڵانی خەڵکی شاری مهاباد پاش بانگهێشتکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ مەسعود محەممەدی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی […]

عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری مەریوان بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی مەریوان گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، عادڵ پیرۆزی، زیندانییەکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە شاری مەریوان، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی شاری مەریوان […]

سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی هێمن محەممەدی، شاخەوانی شاری سنە، هێشتا لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێمن محەممەدی، شاخەوانی ٤٠ ساڵانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستگیر […]

سزای سێ ساڵ زیندانیی ئازاد عەباسی، بەندکراوی سیاسی لە گرتووخانەی قوڕوە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ ساڵێک زیندانی کەم کرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سزای زیندانی ئازاد عەباسی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستانەوە کەم کرایەوە. بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کوردستان دەرکراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ناوبراو لە […]

میلاد ناسری، هاوڵاتیی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان، ئازاد کرا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، میلاد ناسری، هاوڵاتییەکی تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانی ڕش”ی سەر بە شاری بۆکان، پاش پانزە ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی […]

میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لە یازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، میلاد ڕەشیدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقزیان لە شوێنی کارەکەی ڕفاندووە.به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار به […]

حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد […]

یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی […]

دیاکۆ عەزیزی، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شنۆ، هەریەکەیان سزای ١٦ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیاکۆ عەزیزی خەڵکی گوندی “باب خالیدئاوا”، لوقمان زەنگی و سیامەند زەنگی خەڵکی گوندی “کانی سوورەک”ی شاری شنۆ، لە لایەن لقی ١٠١ی […]