ورمێ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی ئەمیر سەیدی

ئەمیر سەیدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر سەیدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری ورمێدایە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاووڵاتییه دەستبەسەرکراوە له دوای دەستبەسەرکرانییەوە له چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەش کراوه.

لە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا ئەمیر سیدی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕاگوێزرا.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لە ئارادا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛بریندار بوونی کۆڵبەرێکی گەنج لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ

س اکتبر 24 , 2023
زانکۆ گەوهەری،کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری بانە بە هۆی تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ بە سەختی بریندار بوو. بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕەزبەری١٤٠٢،زانکۆ گەوهەری کۆڵبەری٢٥ساڵ تەمەنی خەڵکی بانە بە هۆی تەقەی ڕآستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری مەرزی هەنگەژاڵ بە سەختی بریندار بوو.بە پێێ ئەو […]

You May Like