ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هێشتا لە فشارخستنە سەر چالاکانی مەدەنی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بەردەوامن. لە نوێترین هەنگاویاندا، ئەندامانی کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی مەریوان چالاکییان هەیە بانگهێشتکراون و لێپرستنەوەیان لەگەڵدا کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە گەنجانی دڵسۆز بۆ باشترکردنی […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و برای ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسێن پەناهیان لە شوێنی کارەکەی خۆی و دەستبەسەر کرد و دواتر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە و بە هەڵسووکەوتی نایاسایی […]
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان مانی لە خواردن گرتووە و بە هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسيدارەدان لە ڕۆژانی سێشەممەدا پەیوەست بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مورتەزا سەیدی، کرێکاری بیناسازی کە لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە زیندانەوە پەیوەستبوونی خۆی بە هەڵمەتی «نەخێر […]
جەماڵ یوسفی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی جەماڵ یوسفی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوەی […]
دادگای لێپرسینەوەی فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە لقی دووی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، فەرشید عەبدوڵڵاهی لە دادگای سنە تۆمەتەکانی پێ ڕاگەیەندرا. لەم دانیشتنەدا کە لە لقی دووی دادگای گشتی و […]
بە تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەرکرانی حەسەن ئەهار، هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە دووی بەفرانباری ١٤٠٣ حەسەن ئاهار، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بۆکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم هاوڵاتییەیان […]
پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە زیندانی سنەدایە. ئەم هاوڵاتییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ناڕوونی دۆخی خۆی مانی لە خواردن گرتووە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پویا جەواهێری، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران و […]
سەلام ئازەری، هاوڵاتی شاری نەغەدە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهابادەوە بە ساڵێک و شەش مانگ بەندکردن سزا درا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پێی بڕیارێک لەم دواییە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر دۆستی دەرکراوە و بەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبێکی […]
ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەمیر ڕەحمانی، هاوڵاتی شاری شنۆ بۆ بەسەربردنی سزای بەندکردنی دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی شنۆ گواسترایەوە. ئەمیر ڕەحمانی، لە ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە […]
بە تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی فایەق قادرزادە لە شاری مهاباد هێشتا زانیارییەک لە شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەم بەندکراوە سیاسییە، بەردەست نییە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فایەق قادرزادە، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی خەڵکی مهاباد لە ڕۆژی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری مهاباد دەستبەسەر کرا و […]