ئارمان جەوادیان، یەکێک لە بریندارانی شۆڕشی ژینا، بەهۆی فشاری هێزە ئەمنیەکان و سەرکوتی ڕژیمەوە ئێرانی بەجێهێشت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارمان جەوادیان، ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی مهاباد، لە کاتێکدا بەهۆی فشاری هێزە ئەمنیەکان و سەرکوتی ڕژیمەوە ئێرانی بەجێهێشت لە شۆڕشی ژینادا بە سەختی برینداربوو. ناوبراو لە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە […]

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی چاو لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی بۆکان گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، مەتین حەسەنی، هاووڵاتی دانیشتووی بۆکان و لە بریندارانی چاو لە ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ بۆ بەندکردنی بۆ گرتوخانەی بۆکان گوازرایەوە. ناوبراو لە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بۆ بەندکردنی لە […]

سلێمان سالک، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش ئامادەبوونی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سلێمان سالک، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری سلێمان سالک پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد بۆ سزای […]

ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان قادری، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا هەر دەستبەسەر و […]

سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی ٣٩ ساڵان، خەڵکی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش ئامادەبوونی لە دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بۆ […]

ئومید فەرجی، هاووڵاتی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لە شاری مەریوان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە ئومید فەرجی، ٤٠ ساڵان کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی نەی لە مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ […]

ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیانی دانیشتووی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە شورای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماڵی موختار ئەسەدی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پشکنیوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان لەکاتێکدا ناوبراو لە ماڵەوە نەبووە، بۆ ئازاردانی ئەندامانی بنەماڵەی […]

عەبدوڵا شەریف زادە، هاووڵاتی شاری سەقز لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ١٠ مانگ بەندکردن مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵا شەریف زادە، لەم دواییەدا لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی “چالاکی دژی ڕژیم بۆ بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکان” بە […]

“ماردین ڕەسوڵ زادە”، ١٣ ساڵ تەمەن و “ئیحسان ڕەسوڵ زادە”، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ماردین ڕەسوڵ زادە ١٣ ساڵ تەمەن و ئیحسان ڕەسوڵ زادە ٢٢ ساڵ تەمەن، دوو برای خەڵکی شاری مهاباد […]

“ڕەحمان قادری”، هاووڵاتی شاری پیرانشار پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەحمان قادری”، ٢٥ ساڵ تەمەن، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “ئەندیزە”ی سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕەحمان قادری، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، […]