“عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “عەلی دانش” هاووڵاتی شاری مهاباد بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگا لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی […]

“ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ڕامین زلە” هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا، پاش چوونە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەم […]

“حەسەن ئەمینی” برای محەمەد ئەمینی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “حەسەن ئەمینی” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی […]

ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان، پاش بانگهێشتی “مەهیار کەرەمی” ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “مەهیار کەرەمی” خەڵکی گوندی قروچای ئەم شارە بانگهێشت و دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت […]

“ئەسعەد کاکە” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری تیکاب، پاش دەستبەسەری دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەسعەد کاکە” هاووڵاتی دانیشتووی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تیکاب […]

“فەیزوڵڵا شادی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کاوانە” و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]

“سەردار شامورادیان” خوێندکاری بەشی کەرەستەی پزیشکی خەڵکی سنە ماوەی ٥٦٨ ڕۆژە لە بێ ئاگایی و دەستبەسەری کاتی بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “سەردار شامورادیان” تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاری بەشی کەرەستەی پزیشکی زانکۆی زانستی کرداری سنە، لە ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ لە ماوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا و لە ڕۆژی ٤٠ی […]

“سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە لە گرتوخانەی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “سابیر زولقەرنەین”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی” لە گرتوخانەی شنۆ ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئازادی “محەمەد ڕەسوڵ پوور” بە دانانی […]

“عەلی ئەڵڵاوەیسی” بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عەلی ئەڵڵاوەیسی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکان لە سنە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم بەندکراوە سیاسییەی پێشوویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا […]

“عوسمان دڵسۆز” و “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” دوو هاووڵاتی شاری پیرانشار، بۆ جێبەجێکرانی حوکمی بەندکردن، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی شاری نەغەدە گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “عوسمان دڵسۆز” تەمەن ٦٦ ساڵ و برازاکەی “عەبدولڕەحیم دڵسۆز” ناسراو بە “هەژار” تەمەن ٣٠ ساڵ کە لەم دواییەدا لەلایەن […]