کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی پاش دواخستنی پاشماوەی سزای زیندانیکردنی خۆی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا. لەم ڕاپۆرتە هاتووە کە؛ لەمدواییەدا دەستەیەک لەلایەن دادستانی شاری تاران لە زیندانیی شاری دڕەشار سەردانییان کردووە. لەم سەردانکردنەدا کیانوش […]

ناسیح فەیزی، کرێکارێکی مەعدەنی شاری بۆکان، بەهۆی نەبوونی ستانداردەکانی ئەمنییەتی و کەمتەرخەمی لە دۆخی کاری کرێکاراندا، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ناسیح فەیزی، کرێکاری تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی داشغەل لە شاری بۆکان، لە مەعدەنێکی ئاسنی ئەم ناوچەیەدا گیانی لەدەستدا. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە نەبوونی ستانداردەکانی ئەمنییەتی و کەمتەرخەمی […]

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سیاسی- هەواڵی پەیام، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ٧ ژنی گۆرانیبێژ لە بێهبەهان لەلایەن ئیتلاعاتی سپا و بەسیجی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرا. مەئموورانی بێ ئاگا لە دنیای مۆسیقا، پاش پرسیار و وەڵامێکی زۆر، داوایان لە هونەرمەندان کرد کە واز لە چالاکی مۆسیقایی بهێنن. هەروەها داوا […]

سەفا عائیلی، خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری سەقز گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەفا عائیلی، تەمەن ٣١ ساڵ و خاڵۆی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

خوێندکارانی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی کەرجووی شاری سنە لەلایەن مامۆستاکەیانەوە لێدانی جەستەیی کراون. لەم ڕووداوەدا خوێندکارێک بەهۆی سەختی لێدان و ئەشکەنجەوە برینداربووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی کە هێرانا، ژمارەیەک لە خوێندکارانی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە گوندی کەرەجووی شاری سنە لێدانی جەستەیی کراون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مامۆستای […]

هەندێک لە میدیاکان و لەوان وەزیری کاریش،  ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، هەراوهوریایەکی زۆریان وەڕێخست و ئیدیعایان کرد کە گوایە هەواڵێکی خۆشیان بۆ خانەنشینانی سندوقی لەشکری پێیە. هەواڵە خۆشەکەش ئەوە بوو کە کابینەی پزیشکیان ئەمڕۆ ئەو ٢٠ لەسەدە زیادبووەی کە بەڵێن درابوو، دەخاتە سەر حیسابەکەیان. یەکێک لە بەناو کارناسە خۆفریودەرەکان، زیادبوونی […]

کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی کرێکاران، جوتیاران، ژنانی ئازادیخواز، دایکانی دادخواز و چین و توێژە مافخواز و خەباتکارەکانی تر، لە مانگی خاکەلێوەدا، بە هاوسەنگییەکی هێزی باشتر خەبات و تێکۆشانی خۆیان لە دژی ڕژێم درێژە پێدا. ڕێوڕەسمە شکۆدارەکانی نەورۆز، گۆڕانی هەرچی زیاتری بارودۆخەکەی بە قازانجی خەڵک، بە باشترین شێوە نیشاندا. کرێکارانی […]

٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئەم شارەدا دادگایی کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، سەید خالید حسێنی، جەمال ئەسەدی، ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵایی، ئارمان سەلیمی و سووسەن ڕازانی، ٧ چالاکوانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە، […]

دیوانی باڵای وڵات بۆ دووەمین جاری لەدوای یەک، داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی سزادراو بە لەسێدارەدانی ڕەتکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مازیار تاتایی، یەکێک لە پارێزەرانی پەخشان عەزیزی، بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە پشتڕاستی کردەوە کە لقی ئاماژەدراو بەبێ لێکۆڵینەوەی دۆسیەی سەرەکی و تەنیا بەپێی سەرنجەکانی خۆی، بەرگرییەکانی پێشکەشکراو لەلایەن […]

ئالان محەمەدی، کۆڵبەرێکی گەنجی شاری مەریوان کە لە ڕەشەمەی ١٤٠٣دا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە سەختی برینداربوو، بەپێی سزای دادگای شاری مەریوان بە ٥ ساڵ زیندان و ٦ ملیارد تمەن سزای نەقدی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ئێوارەی چوارشەمە، ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، ئالان محەمەدی لە سنووری «هەنجیران» لە […]