Sample Page

سبەینێ هەینی، سێی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە. ڕۆژی ٢١ی فێوریەی ساڵی ١٩٥٢ی زایینی، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی بەنگالی زمان، لە زانکۆی داکا پایتەختی بەنگلادشی ئێستا و پاکستانی ڕۆژهەڵاتی ئەو کات، لە ناڕەزایەتی دژبە سەپاندنی زمانی “ئوردوو” وەک زمانی فەرمی لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی پاکستانەوە و بە ئامانجی بە فەرمی ناساندنی […]

«هێژا شیری»، منداڵ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لەئەنجامدا منداڵ کۆڵبەرێک بە سەختی لە (کەمەر)یدا برینداربووە. […]

«زاهید خالیدیان»، هاوڵاتی دانیشتووی شاری قوروە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا. برای ناوبراو، «واحید خالیدیان» لە سەرەتاکانی ڕێبەندان بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «زاهید خالیدیان» بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەیەکی […]

«ئەنوەر چالشی»، زیندانی سیاسی تووشبووی شێرپەنجە، لە کاتێکدا لە وەرگرتنی دەرمانی پێویست بێبەش بوو، پاش پێنج ساڵ زیندانکران و بەهۆی سەختی نەخۆشیەکەی، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، «ئەنوەر چالشی»، زیندانی سیاسی خەڵکی گوندی «لۆرزنە»ی سەربە ناوچەی «مەرگەوەڕ»ی ورمێ، لە کاتێکدا کە پێنجەمین ساڵی […]

«هێرش زەندی ناوگاران»، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە، و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێرش زەندی ناوگاران، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، پاش تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە و بە […]

سبەینێ، پێنجشەممە دووی ڕەشەمە، بەرامبەر بە ٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٥، بەپێی ڕۆژمێری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی جیهانی “دادپەروەری کۆمەڵایەتی”یە. بەهێزکردنی دادپەروەری بە مەبەستی داهاتوویەکی سەقامگیر، وەک ئامانجی سەرەکی ڕێوڕەسمەکانی ئەمساڵ دیاریکراوە. نووسیویانە مەبەست لەو دروشمەی سەرەوە، بریتییە لە مسۆگەرکردنی هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی کە بنەمای سەرەکی ئابووریەکەی بریتی بێت لە بەرهەمهێنانی ڕێژەی کەربۆنی […]

٧ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» بۆ لقی دووی لێکۆڵەری دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، «سوهراب جەلالی»، «کەمال فەکوریان»، «موختار ئەسەدی»، «فاتمە زەندکەریمی»، «جەمال ئەسەدی»، «جەمیل ئەمینی»، و «زارا محەممەدی»، چالاکە مەدەنییەکانی شاری سنە، بەپێی بانگهێشتکرانێک لە […]

«ئەفشین حسێن پەنایی»، برای «ڕامین حسێن پەنایی»، زیندانی سیاسی لەسێدارەدراو، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «ئەفشین حسێن پەنایی» بە کۆتاییهاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە بۆ زیندانی ئەم شارە گواسترایەوە. هەروەها، […]

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی فەرمی ئیلنا، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان کۆبوونەوەی شۆڕای باڵای کار بەمەبەستی دیاریکردنی حەقدەستی ساڵی ١٤٠٤ی کرێکاران بەڕێوە بچێت. ئەمە دووەم دانیشتنی ئەم شۆڕایەیە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکەم بڵاو نەکراوەتەوە. وادیارە ئەم شۆڕا حکومییە نایەوێت تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە […]

لە چارەنووسی «ئەحمەد مەحموودی، ئەرسەلان ئومیدی و محەممەد حەسەنی»، سێ کۆڵبەری دەستبەسەرکراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. یەکێک لەم کۆڵبەرانە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بریندار کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سنووری مروێ بە ئاڕاستەی سێ لە کۆڵبەران تەقەیان کردووە […]