سلێمان سالک، هاووڵاتی شاری مهاباد پاش ئامادەبوونی لە دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سلێمان سالک، دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی مهاباد گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری سلێمان سالک پاش ڕۆشتنی بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی مهاباد بۆ سزای […]
Sample Page
(یونسکۆ)، ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ١٩٩٧ بیست و سێهەمین ڕۆژی مانگی ئاگۆستی وەک یادی بازرگانی کۆیلە و هەڵوەشاندنەوەی ئەو دیاردەیە ناوزەد کرد. ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر لە ساڵی ١٩٤٩دا “ڕۆژی جیهانی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی“ی لەناو ساڵنامەی ئەو ڕێکخراوەیەدا تۆمار کردبوو و یونسکۆش بە دیاریکردنی ٢٣ی ئاگۆست، یادی […]
ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە بەسەر دەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕەحمان قادری، هاووڵاتی شاری پیرانشار لە چارەنووسێکی نادیار لە گرتوخانەی نەغەدە دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەحمان قادری، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی هێشتا هەر دەستبەسەر و […]
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پەیام، مانگرتنی ناڕەزایەتی زیندانیان لە زیندانەکانی وڵات لە ژێر ناوی کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان” ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، پێی نایە سیەمین هەفتەی خۆیەوە. ئەمکەمپەینە کە ئێستا سەدان زیندانیی لە ١٨ زیندانی سەرتاسەری وڵات پێوەی پەیوەست بووە، بەگوێرەی لێدوان و هەڵوێستی هەڵسووڕاوانی بەندکراوی بەشدار لەو کەمپەینە، هەر […]
کەیومەرز ڕاستخانە، کۆڵبەری گەنجی شاری مەریوان لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە کاتی گەڕان و ڕاونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری مەریوان لە بەرزایی کەوتە خوارەوە و لاقی بە سەختی […]
ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکی کرێکاری لە ماوەی سزادانی خۆیدا لە گرتوخانەی ئەوین بەسەر دەبات، بە بڕیاری بەرپرسانی پێوەندیدار لە پێوەندی تەلەفونی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ئانیشا ئەسەدوڵایی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە گرتوخانەی ئەوین لە پێوەندی تەلەفونی و بینینی بنەماڵەکەی بێبەشە. عەلی ئەسەدوڵایی، برای ئانیشا […]
ڕۆژنامەی ئارمانی ئەمڕۆ، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ ڕاپۆرتێکی سەدیقە بێهزادپووری بڵاو کردووەتەوە کە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێشی تێدایە. ئەو پەیامنێرە لە قەولی “شۆڕای باڵای تەندروستی و ئەمنییەتی خۆراک”ی ئێرانەوە نووسیویەتی کە هاووڵاتییانی ٨ پارێزگای وڵات لەگەڵ نەبوونی ئەمنییەتی خۆراک بەرەوڕوون. نەبوونی ئەمنییەتی خۆراکی واتە شەوانە بە برسێتی سەرنانەوە و واتە نەگەیشتنی وزە […]
کۆڵبەرێکی شاری بانە بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەمە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری زەلێ لە شاری بانە، لاقی بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە سەڵاح فەرجی، خێزاندار و خاوەنی […]
حەمید ئەحمەدی و مەحمود، ٢ کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی دیواندەرە و بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “سەرتەزێن”ی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و ٢ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون. ناسنامەی ئەم ٢ کۆڵبەرە […]
سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش بانگهێشت کردنی بۆ دادگای شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئەم شارە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سەمەد شابۆیی، هاووڵاتی ٣٩ ساڵان، خەڵکی گوندی شاهوانە لە شاری شنۆ، پاش ئامادەبوونی لە دادگای شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر و بۆ […]