ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوانە. ٤٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا یەکێک لە درەوشاوەترین تاکتیکە سیاسییەکان بۆ پێشگرتن لە سەپاندنی شەڕێکی نەخوازراو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بەسەر خەڵکی مەریواندا، بەکردەوە دەرهات. بەڵام پێکهاتنی ئەم ڕووداوە مێژووییە، کتوپڕ نەبوو. شاری مەریوان […]
Sample Page
هاوکات لەگەڵ هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە شارەکانی ئێران لەگەڵ کێشەی پچڕانی بەربڵاوی کارەبا بەرەوڕوو بوونەتەوە و پچڕانی کارەبا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران هەروا بەردەوامە. ئەگەرچی بڕیار بوو لە سەرەتای وەرزی هاوینەوە بڕینی کارەبا بەپێی خشتەیەکی پێشوەختە دیاریکراو ڕووبدات بۆ ئەوەی خەڵک خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ […]
ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان، پاش بانگهێشتی “مەهیار کەرەمی” ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاسەوانانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک بە ناسنامەی “مەهیار کەرەمی” خەڵکی گوندی قروچای ئەم شارە بانگهێشت و دەستبەسەرکردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا لە هۆکاری بانگهێشت […]
کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! ڕۆژی پێنجشەم ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هەواڵێک لەبارەی دەرکردنی سزای سێدارەدانی شەریفە محەمەدی لە لقی ١ی دادگەی شۆڕشی ڕەشت، بە تۆمەتی “دژێتی” لە ڕێگەی ئەندامێتی لە کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ هاوکاری لە سازکردنی ڕێکخراوانی کرێکاری کە دادگە ئەم ڕێکخراوەی پێوەند بە کۆمەڵە کردووە؛ ڕاگەیەندراوە. بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە تەوژمی لە […]
“ئەسعەد کاکە” لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری تیکاب، پاش دەستبەسەری دووبارەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “ئەسعەد کاکە” هاووڵاتی دانیشتووی تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەری ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تیکاب […]
ڕۆژنامەی ئیعتماد لە ژمارەی ٢٤ی پووشپەڕی خۆیدا ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی: “دەرکردن و سزادانی ٢٠ هەزار بەڕێوەبەری قوتابخانە لە دەوڵەتی سێزدەهەمدا، کە لەلایەن بەنەفشە سامگیس، پەیامنێری ئەم ڕۆژنامەیەوە نووسراوە، بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی گشتی چاوخشاندنێکە بەسەر کارنامەی دەوڵەتی سێزدەهەمدا و تیایدا چەند گۆشەیەک لەو ڕەنج و ئازارانەی کە ژیانی لە مامۆستایانی زەحمەتکێش تاڵ […]
هاتنی ڕۆژانی ماتەمینی شیعەکان لە مانگی موحەڕەمدا، باس لە ئایینداری یان دوورکەوتنەوە لە ئایینی لە کۆمەڵگای ئێراندا گەیاندۆتە لاپەڕەی ڕۆژنامەکان و تەنانەت بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەویزیۆنی کۆماری ئیسلامیش. هەموو ئەو باسانەی کە لەم بوارەدا هاتوونە ئاراوە، لەلایەن ئەو کەسانەوەیە کە خۆیان باوەڕی ئایینییان هەیە و زۆر بە بەداخەوە باسی ئەم […]
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کار و چالاکیەکانی کۆڵبەرنیوز تا ئێستا و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، ١۸۳۴ کۆڵبەر لە هێڵی سنووری کوردستان کوژراو و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوو و لە سەرەتای دەستپێکی کاری کۆڵبەرنیوزەوە واتە لە ماوەی (١٧/٠٧/٢٠١٧) تا (١٧/٠٧/٢٠٢۴)، بەگشتی ۱۸۳۴ کۆڵبەر […]
“فەیزوڵڵا شادی” هاووڵاتی دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “فەیزوڵڵا شادی” تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کاوانە” و دانیشتووی شاری کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە گوتەی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]
ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە سەربازیەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “سیروان ڕەسوڵی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بانە بە چەکی ساچمەیی کردە ئامانج و ناوبراویان بریندارکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]