سامان یاسین زیندانی ٢٧ ساڵە خەڵکی کرماشان هونەرمەندی ناڕەزای کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣، سامان یاسین بە تەشەنوج بەهۆی فشاری دەروونی بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و بە گوتەی سەرچاوەی باوەڕپێکراو ناوبراو لە دۆخی جەستەیی […]
کۆڵبەر نیوز
بە گوێرەی هەواڵەکان نزیکەی کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هەلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم، لە باشووری ناوچەی وەرزەقان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تووشی ڕووداو بووە. ڕەئیسی لەگەڵ شاندێک لە وەزیران و بەشێک لە بەرپرسانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەمەبەستی بەشداریکردن لە […]
ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی، خەڵکی میاندواو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازادکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانای بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کران. ئەم هاوڵاتیانە لە […]
موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، موحسین قادرڕەش و ئومید قادرنژاد لە زیندانی میاندواو ئازاد کران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئازادی ئەو هاوڵاتیانە ڕۆژی دووشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٣، هەردووکیان بە دانانی بارمتەی […]
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی قاچی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقە لە بەشێک لە کۆڵبەران کرا و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی قاچی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «موحەممەد دێهقانی» ٣٥ […]
کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «سەرتەزێن»ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە ٢ کۆڵبەر بە سەختی قاچیان برینداربوو. ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکان «پویا […]
ڕۆژ نییە پەروەندەیەکی نوێی گەندەڵی دارایی لە دام و دەزگای جێبەجێکردن و قەزایی ڕژیمدا ئاشکرا نەبێت. هەواڵی گەندەڵی دارایی و دزی گەورە لە دام و دەزگا ئیدارییەکانی ڕژیمدا ئەوەندە زۆر و بەردەوامە کە هەمووان بە بیستنی ڕاهاتوون و خەڵک تەنیا لە کۆڕ و کۆمەڵی خۆیاندا باسی دەکەن. هەندێک جار ئامارەکان […]
نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی پەرتوکی نوێی چارەساز شەهرزاد موجاب بە ناوی “ژنانی کورد، لە دڵی ململانێی مێژوویی نێوان فێمینیزم و نەتەوەگەری” بڵاوکراوە. بە گوتەی شەهرزاد موجاب، “ستەمی نەتەوەیی دڕندانە بەسەر کورددا دەکرێت کە ستەمی ڕەگەزی و چینایەتی دروستکرد”. چارەساز شەهرزاد موجاب ئاشنایە بۆ توێژەران و خوێنەرانی توێژینەوەکانی ژنان؛ ساڵانێک چالاکی لە […]
ئومێد ڕۆستەمی و فەرزین ڕۆستەمی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری میاندواو بە تێپەڕینی ٢٧ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا دەستبەسەرن و نادیارن. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئومید ڕۆستەمی ٣٠ ساڵ تەمەن و فەرزین ڕۆستەمی ٢٢ ساڵ تەمەن، ٢ هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەسگەراوا» سەربە شاری میاندواو سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ٢٧ ڕۆژ لە […]
«سوسەن حەسەنزادە» چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ٨ ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هێرشیان بۆ ماڵی «سوسەن حەسەنزادە» کرد و بە توندوتیژی ناوبراویان دەستبەسەرکرد و […]