مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانان، وەبیر هێنەرەوەی یەکێک لەو جەنایەتە مەترسیدارانەیە کە لە دەورانی حاکمییەتی کۆماری ئیسلامیدا، بەڕێوەچوون. ٣٦  ساڵ لەوەپێش لە مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی ساڵی ١٣٦٧ ڕژیمی ئیسلامی دەستیدایە جەنایەتێک کە ئاسەوارەکەی و بەڵگەکانی نیشانەی بێ ڕەحمی و دڕندەخویی بێ سنووری کاربەدەستانی ڕژیمی ئیسلامییە. خومەینی و ڕاوێژکارەکانی کە نیگەرانی پەرەسەندنی ناڕەزایەتی جەماوەری […]

ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣ لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە ڕێگای ئەسەداوا بۆ هەمەدان، کاسبکارێکی کورد بە ناسنامەی “سەباح سادقی” خەڵکی کامێران، خێزاندار و خاوەنی ٢ منداڵ بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی […]

“ئیدریس مورادی” چالاک و زیندانیکراوی پێشووی سیاسی و خەڵکی ڕوانسەر پاش ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕوانسەر دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣، “ئیدریس مورادی” ٤٠ ساڵ تەمەن، چالاکی سیاسی و لە زیندانیانی پێشووی سیاسی خەڵکی ڕوانسەر، پاش ئەوەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بانگهێشتکرا، دەستبەسەرکرا و بۆ […]

رۆژنامەی شەهروەند لە ژمارەی رۆژی شەممە ١٣ ی مانگی گەلاوێژیدا ڕاپۆرتێکی سوکایەتی ئامێزی لەژێر ناونیشانی” سێ ملیۆن ئاس و پاس، واتە بێکارە و بەتاڵ” بڵاو کردەوە. لەو راپۆرتەدا هاتوە:” لەهەر ٥ لاوی ١٥ تا ٢٤ ساڵەی ئێرانی، کەسێکیان نە کار دەکەن و نە پیشەیەک فێر دەبن. لە ڕاستیدا ٣ ملیۆن […]

ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کرێکارێک بە ناسنامەی “ڕەسوڵ فروزش” لە شاری سەقز، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کارەبا بوو و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار […]

ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی ناوەندی نەغەدە گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، تەها ڕەسوڵیان هونەرمەندی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژی شەمە ١٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش ئامادەبوونی لە لقی جێبەجێکردنی حوکمەکانی دادگای پیرانشار دەستبەسەرکرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ […]

ڕۆژنامەی هەم مەیهەن رۆژی چوارشەممە ١٠ ی مانگی گەلاوێژ بابەتێکی بڵاو کردەوە لەژێر ناوی” مانیفێستی پزشکیان“. لەم مانیفێستەدا سیاسەت و ئێقداماتێکی تێدا هاتووە کە قەرارە کابینەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ٤ ساڵی داهاتودا لەنێوخۆ و دەرەوە بەکردەوەیان دەربێنێت.پزیشکیان لەم مانیفێستەدا کابینەکەی بە دەوڵەتی ویفاقی میللی ناوبردوە کە ئەرکدارە بە دابینکردنی مافی شارۆمەندان. مەبەست […]

ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی داڕمانی دیوارەوە لە شاری سنە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کرێکارێک بە ناسنامەی “لوقمان قادرنەژاد” ٥٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “مەرەبزان”ی شاری سنە، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی داڕمانی دیوار بوو و بەهۆی سەختی […]

ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” خەڵکی شاری “ڕەبت”ی سەربە شاری سەردەشت، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە، بەهۆی کەوتنە […]

ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە نەغەدە، ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نەغەدە، بە […]