سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی ناسراو و دێرینی بزووتنەوەی ژنانی شاری سنە و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، سووسەن ڕازانی، لە چالاکانی ناسراو و بەئەزموونی بزووتنەوەی ژنان و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمەی […]

کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، ڕۆژی لەدایکبوونی فاتیمەی کچی محەمممەد و خەدیجەی وەک “ڕۆژی دایک” ناوزەد کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دایکان لە ئێران یەکێکن لە ئامانجەکانی سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و ئەم دووڕوویی و فریوکارییەی ڕێژیم ناتوانێ ڕەنج و مەینەتییەکانی کە بەسەر دایکانی جگەرسووتاودا هاتووە و هەروەها خەبات […]

کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەباساوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادوەر […]

سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە دێولان بە مانگێک بەندکران تەعزیری و سزای پەوەندیدار ٢٤٠ کاتژمێر کارکردنی بێبەرانبەر لە ئیدارەی ڕێگاوبان سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سینا محەمەدی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٢٧ ساڵ وخەڵکی دێولان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتی ژیار لە […]

فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگەرد لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد شێخە، لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە داوای ئازادی فەرهاد شێخە بە پابەندی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوە. ئەم هاوڵاتیە […]

عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم»، بە ٣ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری سزا درا. عەبدوڵڵا گوڵستانی، لە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٣ […]

 ڕۆژی هەینی ٢٠ی دێسامبر بەرامبەر بە ٣٠ی سەرماوەز، بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی جیهانیی هاوپشتیی ئینسانی بوو. ئەم ڕۆژە، بە گوێرەی پێناسەی ئەو ڕێکخراوەیە، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی یەکێتی لەناو فرەچەشنی و جیاوازییەکاندا دیاریکراوە. بڕیار وابوو کە ئەم ڕۆژە تایبەت بکرێت بە بەرزنرخاندنی […]

حاجی بەرزە، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، بۆ بەسەربردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، حاجی بەرزە هاوڵاتی خەڵکی شاری پیرانشار بۆ بەسەربردنی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.ماوەیەک لەمەوبەر ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی نیزام» […]

فەرید عینایەتی، هاوڵاتی شاری پاوە بە تێپەڕینی ٣٧ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەرە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرید عینایەتی، هاوڵاتی شاری پاوە بە تێپەڕینی ٣٧ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هێشتا چارەنووسی نادیارە و لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم […]

چیا نەسروڵڵایی، هاوڵاتی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ژمارەی دەستگیرکراوانی مهاباد لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە ١٥ هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوی چیا نەسروڵڵایی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی […]