ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان بە توندوتیژیەوە “ئیدریس دادرەس” هاووڵاتی شاری مەریوانیان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئیدریس دادرەس” لە مەیدانی جیهاد، بە توندوتیژیەوە ناوبراویان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد. […]

دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا حوکمی زیندانی “مەهدی مەجیدی” هاووڵاتی شاری بۆکانی پەسەند کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی حوکمێک کە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بۆ ناوبراو پشتڕاست کراوەتەوە، ناوبراو بە تۆمەتی “پارێزگاری لە دەوڵەتی ئیسرائیل” بە ٣ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی “تەبلیغ لەدژی ڕژیم” بە […]

کۆمەڵێک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ساڵی ١٤٠١ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک خوازیاری بایکۆتی هەڵبژاردن بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرواری ٨ی پووشپەڕدا، کۆمەڵیک لە برینداران و دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ساڵی ١٤٠١، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک خوازیاری بایکۆتی چالاکانەی هەڵبژاردن بوون. لەم […]

ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ، مستەفا نیلی و ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەرانی تۆماج ساڵحی، هونەرمەندی جەماوەریی، ڕایانگەیاند کە دادگای باڵا، سزای بێ بنەمای لەسێدارەدانی مووەکلەکەیانی هەڵوەشاندۆتەوە. ئەمیر ڕەئیسیان لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی کە لە بڕیارەکەی دادگای باڵادا، جگە لە هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، باس لەوە کراوە کە “تەنانەت سزای زیندانی پێشووتریش کە ٦ […]

”حەسەن دەرئوفتادە و ماردین دەرئوفتادە”، باوک و برای کۆمار دەرئوفتادە، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران و لێکۆڵینەوە لێکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، باوک و برای ”کۆمار دەرئوفتادە”، لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، بۆ ئیتلاعاتی سوپای پیرانشار بانگهێشتکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بانگهێشتکرانی […]

ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” لە هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا لەلایەن دیوانی باڵای وڵات ڕایگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەیسیان پارێزەری “توماج ساڵحی” بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم گۆرانیبێژەی ڕاپی ناڕەزا ڕایگەیاند کە بەپێی حوکمی تێهەڵچوونەوەی لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات، بەڵگەنامەی ناوبراو بۆ پێداچوونەوەی دووبارە […]

“محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایان لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی خۆی لە دەرکرانی مامۆستایانی نوێ بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ئینستاگرامەوە ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز “محەممەد حەبیبی” زیندانی سیاسی پێشوو و گوتەبێژی یەکێتی مامۆستایانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە ڕایگەیاند کە زۆرێک لە مامۆستایانی تازە دامەزراو “مامۆستای نوێ” […]

”زانا سەعیدی”، ”ئارش ئیبراهیمی”، ”میقداد بەلەبزانی” و ”شوان ئەحمەدی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ناسنامەی ئەم چوار هاووڵاتیە ”زانا سەعیدی”، ”ئارش ئیبراهیمی”، […]

نووسەر؛ زانا سەعیدزادە وەرگێڕان لە فارسی؛ ڕۆمان میرەکی لە نێو چیرۆکی مێژوویی ڕانەگەیەندراو، چیرۆکی سیخوڕێکی ئینگلیز بە ناوی “بەڕێز جیکۆک” لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران، چیرۆکێکی ئەزمووندەرە. ئەگەر ئەفسانە یان ڕاستی بێت. کەسێک کە زمانی خەڵکی ئەوێ بزانێت، گیان و ڕۆشنگەری ئەوان فێربووە و بە فێڵ هەوڵی ئامانجەکانی دەدات. […]

“ئارام ئوستادی” هاووڵاتی خەڵکی شاری سایین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە سایین قەڵا دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیە “ئارام ئوستادی”یە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی “ئارام ئوستادی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام […]