عەبدولکەریم کاکۆڵ، هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی ٩ مانگی زیندانییەکەی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عەبدولکەریم کاکۆڵ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە کۆتایی هاتنی ماوەی مەحکوومیەتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ ڕەشەمەی ١٤٠٣، پاش […]

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٣، بەلەمێکی پەنابەران لە نزیکی کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا نقووم بوو و زیاتر لە ٦٠ پەنابەر گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەلەمێکی پەنابەران کە زۆرینەیان خەڵکی کوردستان بوون، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە کەنارە ئاوییەکانی بودرومی تورکیە بەرەو ئاوە ئازادەکان و وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێکەوت و پاش […]

مەحکوومیەتی زیندانی “ئیسماعیل نەبی زادە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ بۆ ڕای باز گۆڕدرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەحکوومیەتی زیندانی “ئیسماعیل نەبی زادە” لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١ لە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی بۆ ڕای باز گۆڕدراوە. بەپێی ئەم […]

بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٥ی ژوئێن ڕۆژی جیهانی کاری وشیاریدەرانە سەبارەت بە پرسی بەساڵاچوون بوو. لە جیهانی سەرمایەدا کە کرێکاران زوو تووشی لەکار کەوتوویی دەبن، بەپێی پێناسەی بۆرژوازی بۆ تەمەن، وەک پیر یان بەساڵاچوو لەقەڵەم دەدرێت. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی بەساڵاچووان لە جیهانی […]

ڕۆژی شەممە ١٩ جۆزەردانی ١٤٠٣ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “حەیدەر فەتاحی” لەلایەن هێزە مەدەنییەکانەوە لە ماڵەکەیدا دەستبەسەرکرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزە مەدەنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی “حەیدەر فەتاحی” خەڵکی شاری مەریوان لە “سەرا نەی” […]

ڕۆژی شەممە ١٥ی ژوئێنی ٢٠٢٤، سەرۆکوەزیری سوئێد، ئۆلف یالمار کریستێرسۆن ( سەر بە حیزبی ڕاستڕەوی مۆدرات)، لە بەیانییەیەکدا هەواڵی ئازادکردنی حەمید نووری یاریدەدەری داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشتی کە لە سوئێد بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو، ڕاگەیاند. ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە “یۆهان فلۆدرۆس، هاووڵاتییەکی سوئێدی کە لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢٢ەوە […]

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کاتژمێر ١١ی بەیانی هێزە ئەمنییەکان لە شاری دیواندەرە هێرشیان کردە سەر ماڵی “فەرید بادیدەست” و ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواستەوە. تا ئێستا زانیارییەک […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، کاسبکارێکی کوردیان بە باتومی کارەبایی لێدان و ئەشکەنجە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کاسبکارێکی کوردیان لە ناوچەی سنووری “چەم پاراو”ی سەربە شاری بانە، بە باتومی کارەبایی لێدان و ئەشکەنجە کردووە و “قاچ”ی ئەم کاسبکارە کوردە بە […]

هێزە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی “ژاڵانە”ی هەورامان، دوای دانانی بۆسە کۆڵبەرێکیان لێدان و ئازار و ئەشکەنجە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆلبەرێک کە بەهۆی بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندارکرا و قاچی لە جێ چووبوو، لە کاتی گەڕانەوەدا، لەلایەن هێزە سەربازییەکانی بازگەی “ژاڵانە” […]

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی “سەرتەزێن”ی سەربە شاری بانە کرایە ئامانج و بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی سێشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “سەرتەزێن”ی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و بە […]