ژینا مودەڕس گورجی چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی سنە (زیندانی ژنان)ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز ،ژینا مودەڕس گورجی،چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی ٢١ی خاکەلێوەی١٤٠٢،لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانەوە دەسبەسەر کرابوو ، ئەمڕۆ ١٢ی پووشپەڕ، بە دانانی بارمتەی ٥میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی سنە (زیندانی ژنان) ئازاد کرا.
شایانی باسە ژینا ،پێشتریش چەندین جار بە تۆمەتی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە.