نووسەر؛ دەیڤد کۆتینگتۆن
وەرگێڕان لە ئینگلیزی؛ ڕۆمان میرەکی
ئاڤان گارد بە قوڵی بەستراوەتەوە بە ئاڕاستەی سیاسی هونەرمەندان. ناکرێت بڵێین ئاڤان گارد بەمانای هونەری سیاسی دێت وەک ”ڕیالیزمی سۆسیالیستی چونکە دەبووە ئاڤان گارد”. بەڵکو ئاڤان گارد هەوڵی هونەرمەندانە بۆ بەکارهێنانی هێزەکانی تایبەتی هونەری بەرهەمهێنەر لە ناوەوەی هونەردا لە پێناوی پرۆژەی ڕاپەڕین و یاخیبوونی کۆمەڵایەتی. بۆ ئەمەش ئاڤان گاردەکان هەندێجار زۆر و کەم، ئاگادارن لەوەی شۆڕشی پێوەندی بەرهەمهێنان بەگشتی تەنها ئەوکاتە تەواو دەبێت ئەگەر پێوەندیەکانی بەرهەمهێنانی هونەر بە مانای بەرتەسکتر شۆڕشگێڕانە بکرێن، واتا بە پێچەوانە، هەڵگرتن و بەرزکردنەوەی هونەر بەبێ بەشۆڕشگێڕکردنی پێوەندیەکان سەرکەوتوو نابێت بەڵام لەگەڵ هەڵگرتن و بەرزکردنەوەی هونەردا، چۆنایەتی هونەر هیچ بەمانای بزربوون و نەمان نایەت، بەڵکو بە پێچەوانە؛ یاساکانی جوانی دەبێت ئازاد بکرێن و ببنە پرەنسیپی هەموو بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی. لە بەرهەمهێنانی کاڵای بەکاربردن لە ژیانی ڕۆژانە کە دەبێت جوان بێت تا دەگاتە ژەنینی سەمفۆنیا.
ئاڤان گارد بە دڵنیایی بەستراوە بە شۆڕش بەڵام ئەم مەرجە پێشتر لەناو خودی هونەری بۆرژوازی هەبووە. چینی بۆرژوازی وەک چینێکی هەڵکشاو سەرەتا شۆڕشی لە ڕۆشبیری ئەنجامدا، پاشان ڕۆشنبیری کردە چەکێکی گرنگی شۆڕشێکی فراوانتر. لە لوتکەی شۆڕشی فەڕەنسی، ئەندازەی ئێستاتیکی و دەسەڵاتی سیاسی، پاشان یەکدەگرن و پێکدێن؛ جەژنی بوونی باڵای ڕۆبسپێر لەدایکبوونی بەئێستاتیکای سیاسەتە. بۆرژوازی بە قوڵی لە ئەنجامی شۆڕشەکەی خۆی تۆقیبوو، وەک دواین چینی سەرکەوتوو دوای شۆڕشێکی تەواونەکراو، پێویستی بە هەرێمێک بێت لەودیو ڕاستینەی ناپاڵەوان پەرستی، کە تێدا ناکۆکی سەبجێکتیڤی خۆی دابنێت؛ هونەر هەرێم و قەلەمڕەوی ئەو ململانێیە دادەمەزرێنێت کە لە جیهانی بۆرژوازی بونەتە نائومێدکەر. هەروەها لەناو فەلسەفەدا دەسپلینی ئێستاتیکا ڕۆڵی نزیک وەردەگێڕێت، نێوانگیرە لەنێوان ناکۆکی بیری بۆرژوازی خۆی. ئاڤان گارد بیرخەرەوەی بەهێزە کە هونەر بووەتە دامەزرێنەر و پاڵنەر بۆ شۆڕش و هونەر کە پرۆژەیەکی شۆڕشگێڕانە نیشان دەدات. لەڕووی مێژوویی، دەکرێ ئاڤان گارد تەنیا لەو کاتە دەربکەوێت کە دیمەنەکە ببێتە یەکەم هێزی بەرهەمهێنەر و بەم مانایە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژێرخان و سەرخان ئاوێزان دەبن. هەمیشە وابووە کە زۆرجار بیرکردنەوە پێش کات و ڕۆژگار دەکەوێت ئەوا تەنیا لەم قۆناغەدایە کە بیرۆکە دەتوانێت وەک یەکێک لە ڕێنیشاندەری کۆمەڵگە لە ڕۆشنبیری دەربکەوێت. ئاڤان گارد بانگەشە ناکات ببێتە تەنیا پێشەنگ لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیری، بەڵکو بانگەشەی ڕێکخستنی مۆدێرنترین تەکنیک دەکات کە نابێت ئەو پیشەسازیە ڕۆشنبیری بەرهەمبێنێت بەڵکو ڕۆشنبیری کە پیشەسازی بۆ خۆی بەرهەمدێنێت. پێویست بڵێین کە پیشەسازی ڕۆشنبیری و ئاڤان گارد لە هەمان ئاڕاستەی مێژوویی سەرچاوە دەگرێ ”کاتێک ڕوونە کە ڕوانگەی سێرگی ئایزنشتاین و واڵتەر بنیامین و زیگفرید کراکاوەر و بێلا بالاتز و لازلۆ مۆهۆلی ناگی، بەڵام نەک ئادۆرنۆ دەربارەی پیشەسازی ڕۆشنبیری بزانین”. بەڵام بەپیشەسازی خاوەن پۆتێنشیاڵ و وزەی ناوەکی تا ڕێگە بە خەڵک بدات هاوشانی پرۆسەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی کاڵا کە ئازادبووە، بەپێچەوانە زیدانی ناو ئامێری کوێرانەیان دەکات، پیشەسازی ڕۆشنبیری خاوەن پۆتێنشاڵ و وزەی ناوەکی تا ڕەهەندێکی ئێستاتیکایی بە لاوەکیترین و ڕووکەشترین دەرکەوتەی ژیان دەبەخشێت نەک پرۆسەی ژیان بەو وێنە داگیربکات، هەرگیز ناتوانن بەڵێن بەدیبێنن.