بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەتایبەت کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ١٧ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی

فەرزاد حوسێنی، لاوێکی کۆلبەری تەمەن ١٧ ساڵ و حامد محەممەد زادە تەمەن ٢٢ ساڵ، کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقزن، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی – بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، فەرزاد حوسێنی کۆلبەری تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئالیار” سەر بە شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لاوە بە گوللەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و دەموچاوی بریندار بووە.
ناوبراو بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حامد محەممەد زادە کۆلبەری تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی “ئالیار” سەر بە شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە “لاقی” بەسەختی برینداربووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکیەکان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی تازە لاوێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

ی نوامبر 19 , 2023
کۆڵبەرێکی تازە لاوی ١٦ ساڵان، خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، تازە لاوێکی ١٦ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، “لاقی” بە سەختی […]

You May Like