مەریوان؛ کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە قاچی لەدەستدا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ پەیام ڕەزایی، کۆلبەری خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆلبەریدا بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەری١٤٠٢، پەیام ڕەزایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “پێلە”ی سەر بە شاری مەریوان بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە کاتی کۆڵبەریدا بریندار و کەم ئەندام بوو.

 ناوبراو دوای تەقینەوەی مین بەمەبەستی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان گواسترایەوە. هەواڵە گەیشتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە یەکێک لە قاچەکانی لەدەستداوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.

لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د نوامبر 6 , 2023
ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەرزان بازانی هاوڵاتی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکقنی ئەو شارە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی زانیارییەکانی کۆلبارنیوز، ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بارزان بازانی هاووڵاتیی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like