بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کەماڵ خزری کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو.

بەپێی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی-بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “کەماڵ خزری” بەسەختی بریندار بووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکیەکان گواستراوەتەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆڵبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆڵبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆڵبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ ئازادی ئەسرین محەمەدی بە دانانی بارمتە

د نوامبر 20 , 2023
ئەسرین محەممەدی خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان بە بڕیاری (تامین کیفری) ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری […]

You May Like