بۆکان؛ ئازادی ئەسرین محەمەدی بە دانانی بارمتە

ئەسرین محەممەدی خوشکی شەهریار محەمەدی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان بە بڕیاری (تامین کیفری) ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە بۆکان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ئەسرین محەمەدی، خوشکی شەهریار محەمەدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شەهریار محەمەدی نزیک ٣٠ ساڵ لە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری بۆکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەست دا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ورمێ؛ گیان لەدستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردنەوە

س نوامبر 21 , 2023
قەسیم کەریمی کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی گوندی “فیروزیان” سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ورمێ بەهۆی سەرمابردنەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، قەسیم کەریمی کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی “فیروزیان” لە ناوچەی سۆما برادۆستی شاری ورمێ بەهۆی سەرمابردنەوە […]

You May Like