بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسنامەی «مەهدی ئەنوەری» ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، “قاچی” بە سەختی برینداربوو.

لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە چوارەمین کۆڵبەرە کە لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم برینداربووە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم

پ مارس 7 , 2024
ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «عەتا حسێنی» هاووڵاتی گوندی «بلەبزان»ی […]

You May Like