بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

کۆلبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی بۆکان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵە لە شاری بانە لاقی بە سەختی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی “کەمال ئەشتری” خەڵکی بۆکان ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو کە لاقی بریندار بووە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تەورێز کراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

تێکچوونی باری تەندروستی کۆڵبەرێک دوای برینداربوونی لە سنووری نۆدشە

د اکتبر 16 , 2023
ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نۆدشە بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیاندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆلبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوو، […]

You May Like