برینداربوونی کۆڵبەرێک لە نەواری مەرزی بانە

ڕەئوف ڕەسووڵی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “برویشکانی” سەر بە شاری بانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ڕەئوف ڕەسووڵی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “برویشکانی” شاری بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ئه م ڕاپۆرته، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوه به چەکی سەربازی پێکرا و ئێسکەکانی پشتێنەی حەوزی به سەختی بریندار بووه و جومگەکانی زیانێکی زۆریان پێگەیشتووه.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە لە شاری ورمێ گواسترایەوە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە ، بەفربارین و بەستەڵەکی. لە کۆی ئەم کۆیە ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون، لە کۆی ٦١ کۆلبەر کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی وەستانی دڵ

ی آگوست 20 , 2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کانی سپی” سەردەشت کە لە کاتی کۆڵبەریکردندا لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تووشی وەستانی دڵ ببوو، دوای مانەوەی ٦ ڕۆژ لە بەشی “ئای سی یو”ی نەخۆشخانەی بۆکان گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٢، حەسەن شەریفیان کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کانی سپی” سەر بە شاری […]

You May Like