تێکچوونی باری تەندروستی کۆڵبەرێک دوای برینداربوونی لە سنووری نۆدشە

ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نۆدشە بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕەوشی تەندروستی بێهروز مورادی، کۆلبەرێکی خەڵکی سەلاس باباجانی کە شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە سنووری نۆدشە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار ببوو، ناجێگیر ڕاگەیاندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کۆڵبەرە لە “پشت” یەوە تەقەی لێ کراوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گواسترابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە. ناوبراو نەشتەرگەری بۆ کراوە و تا ئێستاش باری تەندروستی جێگای نیگەرانییە.
جێگای ئاماژەیە کە شەوی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆلبەر کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە کۆلبەرەکان بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو سێ کۆلبەرە بریندارەی کۆلبەرنیوز پشتڕاستی کردۆتەوە بریتین لە عیماد مەحمودی، هیدایەت قادری و بێهروز مورادی کە خەڵکی سەلاس باباجانی و جەوانڕۆن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

گواستنەوەی ڕەزا ئەندیشە بۆ زیندانی مەهاباد

د اکتبر 16 , 2023
ڕەزا ئەندیشە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکردنی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری١٤٠٢، ڕەزا ئەندیشە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش یەک مانگ لە دەستبەسەرکردنی و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە، بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.جێگای ئاماژەیە کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی […]

You May Like