بانە؛ دەستبەسەرکران و لێدان و ئەشکەنجەدانی پێنج کۆڵبەر

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، پێنج کۆڵبەریان دەستبەسەر و لێدان و ئەشکەنجەداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، پێنج کۆڵبەریان کە دووانیان بەبێ بار لە کاتی گەڕانەوە لە خاکی هەرێمی کوردستان بوون، دەستبەسەر و لێدان و ئەشکەنجەکراون.
ناسنامەی سێ لەم کۆڵبەرانە بریتییە لە: «محەممەد نیزامی»، «ئارین ڕەزا پوور» و «ئارمان» هەرسێکیان خەڵکی شاری سەقز بۆ کۆڵبەرنیوز پشتڕاستکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ئاگادار لەمبارەیەوە بە کۆڵبەرنیوزی ڕاگەیاند؛ «ئەم کۆڵبەرانە پاش دەستبەسەرکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی “بوئین”ی سەربە شاری بانە گواسترانەوە و لەوێ لێدان و ئەشکەنجەکراون». ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامی دەستبەسەرکرانی ئەم کۆڵبەرانە تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە دەکەن.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردوویی، چوونە سەرمین، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی، کوژراون و برینداربوون. لەکۆی ئەم ژمارەیە بە گشتی ٤٤ کۆڵبەر کە دەبێتە (١٠%) کوژراون و ٤٠٠ کۆڵبەر کە دەبێتە (٩٠%) برینداربوون. لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ کوژران و برینداربوون، بەگشتی ٣٧٣ حاڵەت کە دەبێتە (٨٤%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٤٤٤ کۆڵبەری کە لە ساڵی ١٤٠٢ لە سنووری کوردستان کوژران و بریندار بوون، ٣٧ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
لە ساڵی ١٤٠٢دا ئێمە شایەتی بەرزبوونەوەی ٩٠٪ی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دێولان؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە بارودۆخی کەماڵ لوتفی

د مه 13 , 2024
“کەماڵ لوتفی”، باوکی “ڕەزا لوتفی” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دەستبەسەرکرانی، هێشتا لە بارودۆخێکی نادیاردا بەسەر دەبات. بێ ئاگایی لە بارودۆخی ناوبراو، بۆتەهۆی زیاتربوونی نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەماڵ لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ١٤٠١، سەرەڕای […]

You May Like