برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی لە شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

دکتۆر “باقر بەهرامی” بەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی پزیشکی ئازەربایەجانی غەربی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دوایین چوارشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاژێر ١٢ی نیوەڕۆ هەتا ١١ی شەوی ڕابردوو، ٥٣ هاووڵاتیی لە شاری ورمێ و ١٣٠ کەسی دیکەش لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە بریندار بوونە و هاوكات له‌ ئوستانی كرماشان ٧٨ و له‌ ئوستانی سنه‌ ٤٥ هاووڵاتیی بریندار بوونه‌.

لەدرێژەدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆی ئەو ١٨٣ هاووڵاتییە كه‌ له‌ ئوستانی ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربی بریندار بوونه‌ ١٣٣ کەس پیاو و ٥٠ کەس ژن بوونە کە بەهۆی تەقاندنەوەی ماددە تەقەمەنیەکان، لە بەشی چاو و دەستیانەوە بریندار بوونە. جێگای ئاماژەیە له‌ هه‌مان ڕۆژدا هێزێكی زۆری ئه‌منی و ئینتزامی بۆ پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌ سووری و بۆنه‌كانی نه‌ورۆز، له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوه‌یان پێ كراوه‌ و دۆخی ناوشاره‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كردووه‌.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

پ مارس 17 , 2022
ڕۆژی چوارشەممە 25ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “کاوە خوسرەوی” خەڵکی گوندی “قاڵیچە”ی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا. هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی “پشتی کوتگە” بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە، کردبوو. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندیی دەرمانی کراوە. لەو […]

You May Like