مەریوان؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوڵاتییەک لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی١٤٠٢، هاوڵاتییەک بە ناوی “موختار دەستوم” خێزاندار و خەڵکی “کانی دینار” سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ناوەندی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری تەتە

ی سپتامبر 24 , 2023
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوو کۆڵبەر لە سنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان بریندار بوون. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەکۆڵبەرنیوز،ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە١ی ڕەزبەری١٤٠٢،دوو کۆڵبەر بەناوەکانی”سەباح.م” ٤٣ساڵ تەمەن وخەڵکی ئاوایی هەڵوژان سەر بە مەریوان و “کەنعان تەباسیدە” ٢٨ساڵ تەمەن وخەڵکی مەریوان،لەسنووری تەتە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنیەکانی سەر سنوور بریندار […]

You May Like