به‌ڕده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌ڕده‌وامی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ شاره‌كانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو له‌ گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به‌ شاری سنه‌، گوندی “میراوی” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و گوندی مارئاوی سه‌ر به‌ شاری كامیاران ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌وڕۆز به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی به‌ربڵاوی هاووڵاتییان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵك به‌ گڕ و تینێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ پێشوازی مه‌راسمه‌كانی نه‌وڕۆزی ئه‌مساڵه‌وه‌ چوونه‌ و له‌ زۆربه‌ی شار و گونده‌كان، ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ هاووڵاتییان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ لانیكه‌م ٢٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ بۆنه‌ی به‌شداری كردن له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌ نه‌ورۆز‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

تاڵانكردنی دارستانه‌كانی “کرندی غەرب” لەلایەن ده‌ستوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم

ج مارس 25 , 2022
تاڵانكردنی دارستانه‌كانی “کرندی غەرب” لەلایەن ده‌ستوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشەممە 3ی مانگی خاکەلێوە، ده‌ستووپه‌یوه‌ندییه‌كانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “میانتەنگی” سه‌ر به‌ شاری “کرندی غەرب“، ده‌ستیان داوه‌ته‌ تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه‌. ماوه‌یه‌كه‌ لە ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارەکان له‌ لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌ […]

You May Like