دیواندەرە؛ دەستگیرکردنی دووبارەی فەرزاد شیری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

فەرزاد شیری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، فەرزاد شیری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هاوڵاتییە لە ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواجار دوای هەفتەیەک بە دانانی کەفالەت ئازاد کراوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتییەیان دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ ئازادی خوسرەو فەتحی بە دانانی بارمتە

س اکتبر 3 , 2023
خوسرەو فەتحی، کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، پاش دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری١٤٠٢، خوسرەو فەتحی کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، بە دانانی بارمتە، تا کۆتایی پرۆسەی […]

You May Like