به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی سنه‌ بۆ پشتیوانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوانی ئیسفه‌هان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان و پاش جەنایەتی له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراوی ناسراو بە په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی”، دایكانی دادخوازی سنه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئێعدامی نامرۆڤانه‌ی ئه‌و سێ لاوه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

دایكانی دادخوازی سنه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خوازیاری شكاندنی بێده‌نگی له‌لایه‌ن ئینسانه‌ به‌ وێجدانه‌كان و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و جه‌نایه‌ته‌ بوون. دایكانی دادخوازی سنه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئێعدامی به‌ندكراوان، داوایان له‌ دایكانی دادخوازی سه‌رانسه‌ری ئێران كرد یه‌كڕیز و یه‌ك هه‌ڵوێست بن له‌ به‌رانبه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی. له‌ كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ دا داوا له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كراوه‌ كه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و ڕژیمه‌ سه‌ركوتگه‌ره ‌و ڕێگری كردن له‌ ئێعدامی ده‌یان لاوی دیكه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان له‌سه‌ر شه‌قام بن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

كوژران و برینداربوونی ٨ هێزی ڕژیم له‌ سه‌راوان

ی مه 21 , 2023
به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌ سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌راوان و هه‌شت كه‌س له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران كوژران و بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن لاوانی شۆڕشێگڕی به‌لووچ و له‌ تۆڵه‌ی ئێعدامی ده‌یان به‌ندكراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌. لاوانی شۆڕشگێڕی […]

You May Like