محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبارنیوز، محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته محەمەد کەدخودا دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزه ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسداران هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووه و ئەم بێ ئاگاییە لە بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە نیگەرانی ئەو خێزانەی زیاتر کردووه .
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە٢٤ ی ڕەزبەری١٤٠٢، محەمەد کەدخودا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.