مه‌ره‌خس بوونی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له‌نه‌خۆشخانه پاش پێنج مانگ

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خاكه‌لێوه‌، “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” قوتابی ناڕازی خه‌ڵكی دێولان پاش پێنج مانگ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه‌ مه‌ره‌خه‌س كرا.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلای چووه‌ كۆما و له‌كۆتاییه‌كانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌ كۆما هاته ده‌ره‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی “هه‌ستی” هێشتا باش نییه‌ و توانای پیاسه‌كردنی نیه‌ و له‌ سه‌ر ویلچر هاتووچۆ ده‌كات.‌

کۆڵبەرنیوز

Next Post

خه‌باتی به‌رینی ژنان و كچانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژبه‌ ڕژیم

ج آوریل 21 , 2023
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژنان و كچانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كاندا به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ حازر ده‌بن و له‌ شاری دیوانده‌ره‌ش لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره‌ له‌ ساڵۆنێكی وه‌رزشی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه‌. بە پێی ڕاپۆرتەکان له‌ زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ژنانی بوێر و […]

You May Like