سنە؛ ئازادی چالاکی کرێکاری خەبات دێهدار

خەبات دێهدار بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢، خەبات دێهدار، زیندانی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و کرێکاری پێشووی شاری سنە، کە لەگەڵ ڕامیار دێهداری برای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوو، بە کەفالەتی ٢٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی دانیشتنەکان، لە زیندان ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، خەبات دێهدار زیندانی سیاسیی پێشوو و ڕامیار دێهداری برای، دوو چالاکی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەستبەسەر و دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسیی ئەواندا گرتووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ مەحکومکردنی چالاکی کرێکاری کامران ساختمانگەر بە پێدانی غەرامە

ی اکتبر 1 , 2023
کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوکمی غەرامەی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشتبەستن بە حوکمی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ دەرچوەو و ڕادەستی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری کراوە، حوکمی ٣ مانگ […]

You May Like