بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

جەعفەر ئەمینی ناسراو بە “دارا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، جەعفەر ئەمینی ناسراو بە “دارا”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان پشتڕاست کراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە لە ماڵەکەیدا بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجام دراوە. تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

خوڕەماوا؛ گیان لەدەستدانی کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە کارگەی ئاسنی سەراب چەنگایی

ج ژوئن 21 , 2024
بەهۆی هەڵەی تەکنیکی کرێن و کەوتنەخوارەوەی لەناکاوی تیرە ئاسن لە کارگەی ئاسن، کرێکارێکی خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنجشەممە ٣١ جۆزەردانی ١٤٠٣، “میلاد کەمالی” کرێکاری تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی گوندی “سەراب یاس”ی خوڕەماوا، لە کاتی کارکردن لە کارگەی ئاسنی “سەراب چەنگایی” گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتەکانی […]

You May Like