“ئەشکان ئیسماعیل نژاد” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لە ئەنجامی کاردانەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پێوەندی لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەشکان ئیسماعیل نژاد”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قاجر”ی سەربە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ناوبراو پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بەهۆی کاردانەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پێوەندی لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی ڕوویداوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە زانیارییەک لەبەر بەردەست دا نییە.