نەوسوود؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد، کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “کۆسار ئەحمەدی” تەمەن ٢٤ ساڵ “قاچی”برینداربووە و “کەیهان ئەحمەدی’ تەمەن ٤٣ ساڵ لە ‘پشت و کەمەر”دا برینداربووە.
جێگای ئاماژەیە کە هەردوو کۆڵبەرەکە خەڵکی گوندی “هەشەمێز”ی سەر بە شاری سنەن.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و حاڵەتەکانی ترەوە کوژراون و بریندار بوون. لەم ژمارەیە بەگشتیی ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژراون و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە. لە کۆی گشتی ٢٩٩ کۆڵبەری کە کوژراون و بریندار بوون، ٣٠ کەسیان منداڵی خوار ١٨ ساڵن .

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کرماشان: گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکەی

ج مارس 15 , 2024
عەتا حسێنی کۆڵبەری خەڵکی پاوە، دوای ٩ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مردن بەهۆی سەختی برینەکاکنییەوە گیانی لە دەست دا. بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی پێنجشەمە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، «عەتا حسێنی» کۆڵبەری ٣٢ ساڵە خەڵکی ئاوایی «بلەبزان» بەهۆی سەختی برینەکەی، دوای ٩ ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگدا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لە دەست […]

You May Like