هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە “هەژار شاماتی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ، لە گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، و بە بەکارهێنای توندوتیژی ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کرد.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە و تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.