بۆکان؛ مەحکووم کرانی مەتین حەسەنی بە ٣١ مانگ بەندکران

مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە ٣١مانگ بەندکران مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی لە تۆمەتەکانی «بانگکردنی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکتر» و «چالاکی دژ بە ڕژیم» بەرگری لەخۆی کردووە.

مەتین حەسەنی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی «چالاکی دژ بە ڕژیم» بۆ لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان بانگهێشت کرابوو.

ناوبراو لە تەمەنی ١٩ ساڵی و لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە شاری بۆکان، چاوێکی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەحکووم کران بە لە سێدارەدانی کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی

چ ژوئن 26 , 2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لقی ٣ی دادگای ڕژیم لە شاری ورمێ بە بڕیاری دادوەری ڕژیم “ڕەزا نەجەف زادە”، “ئیدریس ئالی” کۆڵبەری تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” بە لەسێدارەدان مەحکووم کرا.لە بەڵگەنامەی ناوبراو […]

You May Like