بانە، برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە + ڤیدیۆ

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، “فەرشاد جەمالیفەر” کۆلبەری خەڵکی کرماشان بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆلبەرێکی خەڵکی کرماشان بە ناسنامەی “فەرشاد جەمالیفەر” بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە نەواری سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته شەوی ٢٣ی خەزەڵوەر، هێزەکانی هەنگی مەرزی جارێکی تر له سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان له گرووپێکی کۆڵبەران کردووه و له ئەنجامدا کۆڵبەرێک به ناسنامه ی “یادگار ڕەحیمی” کوژراوه و چەند کۆڵبەرێکی دیکه بە گوللەی ساچمەیی برینداربوون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکانی دیکە لەبەردەستدا نییە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ١۴٠٢دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٨۵ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. لەم کۆی گشتییە، ١٣ کۆلبەر (١۵%) کوژراون و ۷۲ کۆلبەر (٨۵%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ۸۵ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ۷۷ حاڵەت (۹۱%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد لەسەر سنووری هەنگەژاڵ- بانە + ڤیدیۆ

ج نوامبر 17 , 2023
سمکۆ ڕەوازی کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، سمکۆ ڕەوازی کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لەسەر هێڵی سنووری […]

You May Like