بەردەوامی دەستبەسەرکرانی؛ گواستنەوەی کەمال لوتفی بۆ زیندانی کامێران

کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری١٤٠١ هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز کەمال لوتفی، باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری ١٤٠١ی شاری دێولان هێشتا دەستبەسەرە، بە کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری تا ئێستا، لە پێوەندی و بینینی خێزانەکەی بێبەش بووە.

کەمال لوتفی لە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ پاش وەرگرتنی ڕاگەیەندراو لە دادگای شۆڕشی قروە دەستبەسەرکرا.

ناوبراو پێشتر دەستبەسەرکرابوو، باوکی ڕەزای لوتفی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایی جەماوەری شاری دێولانە.

ڕەزا لوتفی گەنجی ٢٥ ساڵە خەڵکی شاری دێولان لە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١، لە درێژەی ناڕەزایی جەماوەری لەم شارە بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەمنی گیانی لەدەستدا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بۆکان؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی

ج مه 17 , 2024
دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای دووی ئەم شارە بەڕێوەچوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی مەتین حەسەنی، هاوڵاتی شاری بۆکان و لە بریندارانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە لقی ١٠١ی دادگای دووی […]

You May Like