بۆکان؛ مەحکوومکردنی ٢ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بە زیندان و لێدانی قامچی

دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی ٢ هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، بە زیندانی تەعزیری و ٦٠ زەربە لێدانی قامچی مەحکووم کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دیار بەختیاری سەرا و مەتین سیاهی، لەلایەن لقی ١٠١ دادگەی تاوانی ٢ بۆکان بە زیندانی تەعزیری و لێدانی قامچی تەعزیری مەحکووم کران. بەپێی حوکمێک کە دەرکراوە، دیار بەختیاری سەرا بە تۆمەتی «گواستنەوەی مادەی سووتێنەر و تەقینەوە» بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری، «بێ ڕێزی بەرانبەر پاسەوانان لە کاتی ئەنجامی ئەرک» بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بە هەژماردنی ڕۆژانی دەستبەسەرکردنی پێشوو و «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» بە ٣٠زەربە لێدانی قامچی تەعزیری مەحکووم کرا.
مەتین سیاهی بە تۆمەتی «گواستنەوەی مادەی سووتێنەر و تەقینەوە» بە ٣ مانگ زیندانی تەعزیری، «یاخیبوون بەرامبەر پاسەوانان لە کاتی ئەنجامدانی ئەرک» بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ١٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری بە هەژماردنی ڕۆژانی دەستبەسەرکردنی پێشوو و «تێکدانی یاسا و ئاسایشی گشتی» بە ٣٠زەربە لێدانی قامچیتەعزیری مەحکووم کران.
حوکمی دەرکراو لە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بە ئەو ٢ هاوڵاتیە ڕاگەیەندراوە و ئێستا لە زیندانی شاری بۆکان کاتی مەحکومیەتی خۆیان بەسەر دەبەن.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی نزیکبوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار

ی آوریل 28 , 2024
چالاکانی کرێکاری شاری بانە، بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسینی ڕێکلامی، نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکاریان بەرز ڕاگرت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ٩ گوڵانی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بانە، بە بۆنەی نزیکبوونی یەکی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستیان بە دابەشکردنی پۆستەر و نووسین لە ئاستی شاردا کرد، بە تایبەت […]

You May Like